پارتى، ڕێگرى له‌ كاندیده‌كانمان ده‌كرێت بانگه‌شه‌ بكه‌ن

لڤین:

به‌رپرسى دیاله‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان، ڕێگرى له‌ كاندیده‌كانیان ده‌كرێت له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بانگه‌شه‌بكه‌ن، مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى شه‌فه‌ق نیوز، شێركۆ تۆفیق به‌رپرسى دیاله‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان، ڕاگه‌یاندوه‌،” كاندیده‌كانى پارتى له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ناتوانن بانگه‌شه‌بكه‌ن و باره‌گاى هه‌موو حزبه‌كان كراوه‌یه‌و كاندیده‌كان به‌ ئازادانه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن ته‌نها باره‌گاكانى پارتى به‌داخراوى ماوه‌ته‌وه‌”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو،” له‌ دیاله‌ سه‌ڵاحه‌دین كه‌ركوك و شه‌نگال مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى كاندیده‌كانیان هه‌یه‌ بۆیه‌ داواده‌كات، رێكه‌وتنه‌كان بۆ دروستكردنى لیواى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق په‌له‌ى لێبكرێت و به‌كردار رێگه‌ به‌كردنه‌وه‌ى باره‌گاكانى حزبه‌كه‌ى بدرێت”.

جیگەی ئاماژە پێدانە بەرپرسانی پارتی پێش ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان  له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانىان چڕكرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى بانگه‌شه‌دا باره‌گاكانىان وه‌ربگرێته‌وه‌ کە بەهۆی ڕوداوەکانی ( ١٦ ئۆكتۆبه‌رى ٢٠١٧ ) پارتى باره‌گاكانى كشانده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، تا حكومى شه‌رعى نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وناوچانه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button