سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند

لڤین:

سەندیکاری پزیشکانی کوردستان،لە ١٥ی مانگی داهاتوو بەدواوە پێویستە سەرجەم پزیشکان ڕاچێتە بەکۆمپیوتەر بنووسن، بەپێچەوانەوە هەر پزیشکێك پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزایی یاسایی دەبێتەوە.

لە نوسراوێکدا کە ( ٢٥ / ٨ / ٢٠٢١ ) لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان، ئاڕاستەی سەرجەم پزیشکانی کردووە، تیایدا هاتووە، ” بڕیاردرا تاوەکو بەرواری ١٥ / ٩ / ٢٠٢١ ، سەرجەم پزیشکان ڕاچێتە بەکۆمپیوتەر بنووسن”.

لە کۆتایی نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە،” بەپێچەوانەوە هەر پزیشکێك پابەند نەبێت ئەوا رووبەڕووی سزایی یاسایی دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button