داوادەکرێت ماکرۆن فشار لە بەرپرسانی هەرێم بكات بۆ ئازادكردنی رۆژنامەنوسان

لڤین:
چوار پەرلەمانتاری عێراق بۆ ماكرۆن، داوا لە بەرێزتان ئەکەین کە فشار لە بەرپرسانی هەرێم بکەن و ئازادکردنی رۆژنامەنوسان بکەنە پێشمەرج بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لە ئایندەدا.
سەرۆکی فەرەنسا ئیمانویل ماکرۆن کە ئێستا بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرەی لوتکەی هاوکاری و بەشداری عێراق لە بەغدایە، بڕیار وایە سبەینێ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ کاربەدەستانی حکومی کۆببێتەوە، چوار پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نامەیەکیان گەیاندوەتە دەستی و تێدا داوادەکەن فشار لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم بکرێت بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان.
دەقی نامەکە:
بەرێز سەرۆک ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا
بابەت: پرسەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی لە کوردستان
سەرەتا بەخێرهاتنت دەکەین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی وڵاتی فەرەنسا دەکەین بۆ گەلانی عێراق بەگشتی، بەتایبەت پشتیوانی مێژویی وڵاتی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان لە دوای راپەرینی ۱۹۹۱ هەرگیز لەبیرناکەین.
بەرێز فەخامەتی سەرۆک ماکرۆن، ئێمە دڵنیاین لەم سەردانت دا بابەتی گرنگ هەیە لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق تاوتوێی بکەن بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات، بەڵام ئەم سەردانەتان بە دەرفەت ئەزانین کە پرسی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان بکەنە برگەیەکی گرنگی گفتوگۆکانت، بەتایبەت کاتێک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەیت لە شاری هەولێر چاوت بە بەرپرسانی باڵای هەرێم و دەسەڵات دەکەوێت، کە بەرپرسن لە زیندانی کردن و ئەشکەنجەدان و حوکمدانی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان لە هەرێم.
داوا لە بەرێزتان ئەکەین کە فشار لە بەرپرسانی هەرێم بکەن و ئازادکردنی رۆژنامەنوسان بکەنە پێشمەرج بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لە ئایندەدا.
ئێمە وەك بەشێک لە نوێنەرانی هاوڵاتیانی هەرێم کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێکی تر سوپاسی گەل و حکومەتی فەرەنسا ئەکەین بۆ پشتیوانیکردنی گەلەکەمان، چاوەوانی ئەوەین بەرێزتان لەم بابەتەش دا پشتیوانی فروانکردنی مەوداکانی ئازادی بن، کە
لەئێستادا لەبەردەم هەرەشەی جدی دایە بەهۆی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە.
رێزی بێپایانمان،
ئەحمەد حەمە رەشید
رێبوار کەریم مەحمود
غالب محمد عەلی
سەرکەوت شەمسەدین
۲۷ ئاب ۲٠۲۱
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21