وەزارەتی پەروەردە لەبارەی لابردنی وانەی ئاین روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

لڤین:
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت هیچ بڕیارێکی وامان نەبووە ئەوەی بڵاودەکرێتەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەریم لە بارەی لابردنی وانەی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خویندندا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند: بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە “کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە”.
لە بەشی کۆتایی روونکردنەوەکەدا وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن .