حکومەت بڕی 10٪ باجی پارەی خواردن لە هاوڵاتیان وەردەگرێت

لڤین:

حکومەتی هەریم 10٪ی بڕی پارەی خواردن لە هاوڵاتیان لە رێی ریستۆرانتە چوار ئەستێرەو پێنج ئەستێرەکانەوە وەر دەگرێت و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت کارەکە نا یاساییە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: بەبێ بوونی‌ پاڵپشتی‌ یاسایی‌، حکومەت بڕیاریداوە ڕاستەوخۆ بڕێک پارە لەسەر پسوڵەی‌ خواردنی‌ هاوڵاتیان وەرگرێت لە چێشتخانەکان، وەرگرتنی‌ ئەم باجە نایاساییە.

ئەو پەرلەمانتارە هۆشاداری دەدات و دەڵێت زیانی بۆ ئابوری دەبێت  وەرگرتنی‌ دوو جاری‌ باجە، جارێک بەناوی‌ باجی‌ دەرامەت لە قازانج بە شێوەی‌ ساڵانەو جارێکیش ڕاستەوخۆ لە هاوڵاتیان.

ئەو دەشلێت ” ٢٣ی‌ ٨ی‌ ٢٠٢١، لەگەڵ خستنەڕووی‌ سەرجەم بەڵگە یاسایی‌ و ئابورییەکان، داوامانکردووە باجی‌ ڕاستەوخۆی‌ سەر خواردنى هاوڵاتیان لە چێشتخانەکانى چوار ئەستێرەو پێنج ئەستێرە هەڵبوەشێتەوەو تەنها باجی‌ دەرامەت بە شێوەیەکی‌ دروست و یاساییانە‌و دوور لە گەندەڵی‌ وەربگیرێت”.

هەر لەو بارەیەوە مەحمود تۆفیق، بەرپرسی كۆمەڵەی رێستۆرانت و چێشتخانەكانی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو سیستمەی كە دانراوە بۆ وەرگرتنی باج لە رێستۆرانتە چوار و پێنج ئەستێرەكان، پارەكە راستەوخۆ لەو كەسە وەردەگیرێت كە لەو رێستۆرانتانە نان دەخوات و بڕەكەشی 10% دیاری كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارەیە بەو شێوەیە دەدرێت بە حكومەت، كاتێك خاوەن رێستۆرانتێك حیساباتی مانگانەی خۆی دەكات، بۆ نمونە ئەو رێستۆرانتە لە یەك مانگدا پێنج ملیۆن دینار قازانجی بوە، جگە لە خەرجی، لەو بڕە پارەیەی كە بۆی ماوەتەوە، باج و چاودێری دارایی لە 10%ی ئەو پارەیە وەردەگرن، چونكە باج مانگانە دەگەڕێت بەسەر شوێنەكان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button