کاکەمین نەجار: ئەم هەڵبژاردنە حزبی یەکەمی عێراق دەبین

لڤین:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، ئامار و داتای ورد لەبارەی ئەندام و دەنگدەرانی حزبەکەیان ئامادە کردووە و دەزانن پارتی حزبی یەکەم دەبێت.
کاکەمین نەجاڕ، بەرپرسی سەرکردایەتیی پارتی لە ھەولێر بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند “ئەم جارە پارتی ئاماری وردی ئامادە کردووە و دەزانین لە ھەر سنورێک پارتی چەند ئەندام و لایەنگری ھەیە، ھەتا وردەکاریی تەواو لەبەردەستە بۆ ئەوەی لە ھەر خێزانێک چەند ئەندامی پارتی ھەیە و چەند لایەنی دیکەن، ئەوەش کارئاسانی زۆر دەکات بۆ بەرچاوڕوونیی پارتی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیایس پارتی وتیشی “پارتی لە ھەڵبژاردنی داھاتووش وەک حزبی یەکەمی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەش لە ھەڵبژاردندا لیستی ئێمە، لیستی یەکەم دەبێت.”