زیاتر لە ٢٠٠ كۆچبەری نایاسایی دەستگیر کران

لڤین:

میدیاکانی تورکیا، هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە ٢٠٠ كۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردوە، كە دەیانویست لە رێگەبی دەریای ئیجەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا كۆچ بكەن.

ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ )  میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە هێزەكانی پاراستنی كەناراوەكانی ئەو وڵاتە، 204 كۆچبەری نایاساییان لەناو دەریای ئیجە دەستگیركرد، كە بەڕێگاوە بوون بۆ دورگەی لسبۆس لە یۆنان”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” كۆچبەرە دەستگیركراوەكان، سەرجەمیان لەناو بەلەمێكدا بوون، كە بەشێكیان ژن و منداڵ بوون، لەكاتی هەوڵدانیان بۆ چوونە ناو خاكی یۆنان، لەلایەن هێزەكەی توركیاوە دەستگیركران و ناچار بە گەڕانەوە كران”.

هەرچەندە میدیاکانی تورکیا ناسنامەی كۆچبەرەكانیان ئاشکرا نەکردوە، بەڵام ئاماژەیان بەوەكردووە كە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەرو دواتر دیپۆرتی وڵاتەكانیان دەكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button