موقته‌دا سه‌در هۆکاری بەشداری کردنی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند

لڤین:

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، دەگەڕێینەوە و لە پێناو بەرژەوەندیدا بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەین، وەرەقەیەکی جاکسازیم وەرگرتووەکە سەرکردە سیاسییەکان ئیمزایان لەسەر کردووە دەرگایەکە بۆ کۆتایھێنان بە گەندەڵی.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئەمڕۆ ( هەینی ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ ) له‌ گوتارێكدا كه‌ ئاراسته‌ی رای گشتی عێراقی كرد، ڕایگەیاند،” ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كات، كه‌ بڕیاری له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت”.

هەروەها ئاشکرای کرد،” به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌دایه، كه‌ ره‌وته‌كه‌ی‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردندا بكات و داواشی له‌ خه‌ڵكی عێراق كرد، به‌شدارییه‌كی ملیۆنی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن به‌جۆشه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان”.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم هەڵوێستەی سەدر لە کاتێکدایە لە ماوەکانی ڕابردوو بەشداری نەرکردنی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق ڕاگەیان، سەبارەت بە هۆکاری پەشێمان بونەوە لە هەڵوێستەکەی، ئاماژەی بەوەدا،” كاغه‌زێكی واژۆكراو له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان به‌ده‌ستم گه‌یشتووه‌، خۆی له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چاكسازیدا ده‌بینێته‌وه‌ کە کۆتایی هێنانە بە گەندەڵی و داگیرکاریم و سه‌ركرده‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌، كه‌ هه‌وڵی بۆ بدەن”.

لە کۆتایدا ڕایگەیاند،”سوپاسی مستەفا کازمیشی کرد و داوایکرد لە ژێر چەتری ئەنجومەنی نوێنەران کار بۆ جێبەجێکردنی وەرەقەی چاکسازی بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button