لە 10 ساڵی رابردوودا ئەمریکا لە ئەفغانستان زیانی وا گەورەی نەکردووە

لڤین:

لە هێرشەکەی داعشدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی کابول کە 13 سەربازی ئەمریکا کوژران خراپترین زیانی ڕۆژانەی سەربازانی ئەمریکی بووە کە لە ئەفغانستان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند دوای ئەوەی دوو خۆکوژی داعش بۆمبەکانیان لە دەروازەیەکی سەرەکی فڕۆکەخانە و لە هۆتێلێکی نزیک تەقاندەوە 13 سەرباز کوژران.

رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بڵاویکردەوە ئەو شەڕە لە ماوەی دوو دەیەیەی رابردوو بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 1909 سەربازی ئەمریکا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا دواین گەورەترین زیان لە 6ی ئابی 2011 تۆمارکراوە، کاتێک لە هێرشیکدا 30 سەربازی ئەمریکی و 22 سەربازی تایبەتی هێزی دەریایی ئەمەریکا و هەشت ئەفغانی و سەگێکی سەربازی ئەمریکی کوژرابوو.

کوژرانی ئەو 13 سەربازەش بە یەکێک لە زیانە گەورەکانی هێزی ئەو وڵاتە دادەندرێت کە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو لە ئەفغانستان لە ئەرکدابوون .

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button