داعش ناسنامەی خۆکوژەکەی کابولی ئاشکراکرد

لڤین:
ڕێکخراوی داعش ناو و وێنەی خۆکوژەکەی فڕۆکەخانەی کابول ئاشکراکردکە بەهۆیەوە 13 سەربازی ئەمریکی و دەیان کەسی ئەفغانستانی کوژران و بریندار بوون.
دوای ئەوەی رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی نزیک فڕۆکەخانەی کابول راگەیاند، لقی خوراسانی رێکخراوەکە ناسنامەی خۆکوژەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت ناوی عەبدولڕەحمان لۆگری ە.
هەروەها گروپەکە وێنەیەکی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە، دەڵێت لۆگری توانیبووی هەموو بەربەستە ئەمنییەکان تێپەڕێنێت و گەیشتۆتە دووریی “زیاتر لە پێنج مەتر لە هێزەکانی ئەمریکا”.
بە گوێرەی دواین ئامارەکان ژمارەی کوژراوانی ئەو هێرشە بەرزبووەتەوە بۆ 103 کەس، وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش بڵآویکردەوە، 13 سەربازی ئەمریکی کوژراون و 18 سەربازیش بریندار بوون، لە کاتێکدا تەندروستی ئەفغانی دەڵێت لانی کەم 90 ئەفغانی کوژراون و 150 سەربازیش بریندار بوون.