داود ئۆغلو: پێنج دەروازەی سنوری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەینەوە

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی پێشوی تورکیا رایگەیاند گەورەترین شار کە کورد تیایدا بژین ئیستامبوڵە و رێنادەن تورکیا دابەش بکرێت.

ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا  لە سەردانێكیدا بۆ چەند شارێکی باکوری کوردستان رایگەیاند: گەورەترین شار لە جیهاندا کە کورد تێیدا دەژین، نە هەولێرە، نە ئامەدە و نە حەسەکەیە، بەڵکو ئیستەنبووڵە.

ئەو ئاماژەی بەوەکرد: تورکیا عێراق نییە، تورکیا ئێران نییە، تورکیا سوریا نییە، جیاوازییەکە ئەوەیە، ئەمڕۆ ئیستەنبووڵ گەورەترین شارە لە جیهاندا کە کورد تێیدا دەژین. بڕواننە عێراق، کورد بە گشتی لە باکووری عێراق دەژین، لە بەغداد کەمن و لە بەسرە دەتوانین بڵێین ناژین. بڕواننە سوریا، لە باکور دەژین، لە شام کەمن و لە باشور ناژین. ئێرانیش هاوشێوەیە، بەڵام تەنیا لە تورکیا، کورد و تورک لە هەر شارێکدا وەکو گۆشت و ئێسقان تێکەڵ بە یەکدی بوون و چیدیکە کەس هێزی دابەشکردنی تورکیای نییە.

ئەو وتیشی کە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا شارەوانییەکان دەبەنەوە و رێگە نادەن بە دەسەڵاتی کەجەکە و قەیوم، پێنج دەروازەی سنوریی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکەنەوە.

ئۆغلو کە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا یەکەم هەڵبژاردنیەتی وەک حزبێکی سەربەخۆبەشداری دەکات  وتیشی: ئەو پەیوەندییانەی لە چەند ساڵی رابردوودا پچڕان، سەرلەنوێ دروستیان دەکەینەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button