ئه‌وه‌ كه‌سه‌ی ١٠٠ دۆلاری ساخته‌ی دابویه‌ نۆرینگه‌یه‌ك ده‌ستگیركرا

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیداره‌ی راپه‌ڕین، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك ١٠٠ دۆلاریه‌كی ساخته‌ی دایه‌ نۆرینگه‌یه‌ك، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی دیكه‌ له‌ پاره‌ و ٥٠ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ریشدا گیرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ) بڵاویكرده‌وه‌،” هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ، دوێنێ تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ب، ع، ع) ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نۆرینگه‌یه‌كی كردوه‌، بڕی ( ١٠٠ ) دۆلاری داوه‌ به‌خاوه‌ن نۆرینگه‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی زانراوه‌ كه‌ ئه‌و ( ١٠٠ ) دۆلاره‌ ساخته‌یه‌ هێزه‌كانی ئاسایش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌”.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،” دوای به‌ دواداچونێكی وردی هێزه‌كانی ئاسایش توانرا كه‌متر له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر پشكنین بۆ ماڵه‌كه‌ی كرا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك پاره‌ی تر له‌ جۆری ( ١٠٠ ) دۆلاری، ٢٥ هه‌زاری ساخته‌ و هه‌روه‌ها ٥٠ گرام ماده‌ی كریستاڵی هۆشبه‌ر”.

لە کۆتایدا ئەوەیش هاتوە،” له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵێنه‌وه‌ بۆ دۆسیه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button