وەزارەتی دارایی پێشنیاری بەهەمیشەی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات

لڤین:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم، له‌پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری داواده‌كه‌ن سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ گشت وه‌زاره‌ته‌كان بكرێنه‌ هه‌یشه‌یی.

به‌پێی نوسراوێكی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم ژماره‌ ( ٦٨٤٣ ) له‌ به‌رواری ( ٢٢ / ٨ / ٢٠٢١ ) له‌كاتی گۆڕینی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ هه‌میشه‌یی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان كه‌ ژماره‌یان ( ١٤٥ ) فه‌رمانبه‌ره‌ وه‌زاره‌تی دارایی پێشنیار ده‌كات سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی.

له‌ پێشنیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتوه‌،” به‌پێی خشته‌ی شیكردنه‌وه‌ی دارایی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودحه‌ كه‌ ئاماده‌كراوه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ ئێستادا ١٠ ملیارو ٣٣٠ ملیۆن و ٧٢٥ هه‌زار دیناره‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌كرێنه‌ هه‌میشه‌یی كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان ٧ ملیارو ٩٧٢ ملیۆن و ٦٢ هه‌زار دینار”.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتوە،” له‌پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری داواده‌كه‌ن سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌ گشت وه‌زاره‌ته‌كان بكرێنه‌ هه‌یشه‌یی چونكه‌ ناكرێت ته‌نها قه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی و فه‌رمانبه‌رانی تر فه‌رامۆش بكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button