درك بەم كارەساتە بكەن و بڕیار بدەن

بۆ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی؛ وەزیرانی پەروەردە و تەندروستی

وەرگیراوە لە فەیسبووکی شۆڕش خالید
لە مەمەڕێكی داخراودا (2.5 و بە 7 مەتر) لە بنكەیەكی تەندروستیدا لە گەڕەكی بەختیاری لە سلێمانی، كە هیچ هەوا گۆڕكێیەكی نەبوو، 63 دایك و باوكم ژماردن لە سەرەدابون، هەریەكە و منداڵێكیان لەگەڵ بوو (126 كەس)، لانیكەم سەعات و نیوێك چاوەڕێ بون، بۆ ئەوەی پشكنینی ددان، چاو، هەناوی، جۆری خوێن و كوتانی شەش ساڵ بۆ منداڵەكانیان بكرێت، تا لە پۆلی یەكەم وەربگیرێن… ئەمە كراوەتە مەرج لەلایەن خوێندنگەكانەوە.
لە بنكەكە پشكنینی چاو نەكرا، وتیان تیمەكانمان خۆیان دێن بۆ خوێندنگەكان، جۆری خوێنیشیان دیارینەكرد و بە پێویستیان نەزانی، لە بەشی هەناویش تاكە پرسیار وتیان: ئایا پێشتر منداڵەكەتان نەشتەرگەری كردووە یان نا؟
تەنیا سەیرێكی هاكەزایی ددانی منداڵەكانیان دەكرد و ئەوەی پێویست بێت كوتایان.
من پرسیارم كردووە، ئەم بەزمە لە زۆربەی بنكە تەندروستییەكانی تری سلێمانی هەیە، نازانم لە شارەكانی تر چۆنە.
ئەم هەنگاوە لە كاتێكدایە رۆژانە 2000 كەس لە هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا دەبن و 20 كەسیش هەر بەو ڤایرۆسە دەمرن.
بۆیە ئەم رۆتیناتە ئەگەر رانەگیرێت، لە هەفتەی داهاتووەوە كارەسات رودەدات.
باشترین رێگە لەمكاتەدا كە كۆرۆنا لەوپەڕی تەشەنەسەندنیدایە، ئەوەیە: وەزیری پەروەردە و تەندروستی درك بەو مەترسییە گەورەیە بكەن و بە پەلە بڕیاربدەن ئەو پرۆسەیە كە بەپێی ئەوەی من بینیم هیچ زەرور نییە و تەنیا رۆتینە رابگیرێت، لەبری ئەوە لە هەفتەی یەكەمی كردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان، هەر بنكەیە و چەند تیمێك دروستبكەن خۆیان بچنە خوێندنگەكان.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button