یەکەم دانوستانی تاڵیبان و بەرەی بەرگری ئەفغانستان بەڕێوەچوو

لڤین:

یەکەم دانوستانی نێوان تاڵیبان و نوێنەرانی بەرەی بەرگری نیشتمانی کە گەورەترین گروپی دژە تاڵیبانی ئەو وڵاتەیە، لە ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد مەسعود کوڕی فەرماندەی کۆچکردوو ئەحمەد شاه مەسعود ئەنجامدرا.

دانوستانکاری بەرەی بەرگری عەبدولحفیز مەنسور ڕایگەیاند، شاندەکە لەگەڵ شاندی تاڵیبان لە چاریکار-ی پایتەختی پارێزگای باروانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە هەردوولا بۆ یەکەمجار دیالۆگی ڕاستەوخۆیان کردووە.

بە گوێرەی لێدوانی ئەو بەرپرسەی بەرەی بەرگری هەردوولا رازیبوون بەردەوام بن لە دیالۆگ لەسەر ئاشتی بۆ ئەوەی لە شەڕکردن دووربکەونەوە.

میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە، کە شاندەکەی تاڵیبان چوونەتە دانوستانەوە لەگەڵ بەرەی بەرگری نەتەوەیی، کە قەڵایەکی ناوچەی پەنجشیری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button