وه‌زیری نه‌وتی عێراق: نەوت دەگاتە 63 دۆلار

لڤین:

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت لە نێوان 60 بۆ 61 دۆلار، جێگیربووە و  وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وت لەم ساڵدا له ‌نێوان 58 تا 63 دۆلار بێت.

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزترین ئاستدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەجێگیری مایەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنێت بە 61.15 دۆلار و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 58.36 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامه‌ی سه‌باح، بڵاویکردەوە کە ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وت له ساڵی 2021 له‌نێوان 58 تا 63 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بێت، ئاشکراشیکردووە کە تێكڕای نه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی عێراق رۆژانه‌ ده‌گاته‌ 3 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاندوه‌، عێراق پابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنی ئۆپیك و داوای لێخۆشبوونی نه‌كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button