وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی تەموزی ڕاگەیاند

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عێراق، زیاتر لە ٩٠ ملیۆن بەرمیڵ هەناردە کراوە، داهاتەکەی داهاتی فرۆشی ئەو بڕە نەوتە بریتی بووە لە ٦ ملیارو ٤٧٥ ملیۆن و ٢١٥ هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/٨/٢٥ لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆی ژمێرەی کۆتایی هەناردە و داهاتەکانی نەوتی بۆ مانگی تەموزی ٢٠٢١ ڕاگەیاند .

بەپێی ئامارەکەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ، بڵاوی کردووەتەوە،” بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەموزدا دا بریتی بووە لە ٩٠ ملیۆن ٤٦٧ و ٧٩٤ بەرمیل ، کە داهاتی فرۆشی ئەو بڕە نەوتە بریتی بووە لە ٦ ملیارو ٤٧٥ ملیۆن و ٢١٥ هەزار دۆلار.

ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن،” کۆی نەوتیی هەناردەکراو لە مانگی تەموز دا لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ، بریتی بووە لە ٨٧ ملیۆن و ٤٥٥ هەزارو ٣٥٩ بەرمیل، بە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە بەسرەوە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ١٤٠ بەرمیل”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لەکاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیا بڕی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ١٢ هەزارو ٤٣٥ بەرمیل، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی کەرکوک ٩٧ هەزار و ١٧٥ بەرمیل بووە.تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لەمانگی تەموزدا بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٩١٨ هەزار بەرمیل وە نرخی هەربەرمیلێک تێکڕا بە ٧١٫٥٧٨ دۆلار فرۆشراوە لە کاتێکدا تێکڕا نرخی بەرمیلێک نەوتی بەسرە بە ٧١٫٦٢٤ دۆلار بووە و نرخی نەتی کەرکوک لە جیهان بە ٧٠٫٢٣٩ دۆلار فرۆشراوە”.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەیشدراوە،” ئەوبڕە هەناردەکراوە لە لایەن ٣٠ کۆمپانیای جیهانی جیاوازەوە بارکراوە لە بەندەری بەسرە و خوری ئەلعەمیە و بەندەری جەیهانی تورکی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button