تورکیا سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە

لڤین:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەرکان لە ئەفغانستان کۆتایی هاتوە سەرجەم هێزەکان لە ئەفغانستان کە لە فڕۆکەخانەی کابوڵ جێگیرکرابوون دەکشێنینەوە.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند،” ئێمه‌ ئه‌ركمان له‌ ئه‌فغانستان ته‌واو بووه‌ و ده‌ستمان به‌ كشانه‌وه‌ كردووه‌”.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم بڕیارەی وەزارەتی بەرگری لەکاتێکدایە، سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێش كۆنترۆڵكردنی كابول له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی رازیكردنی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ و حكومه‌تی كابول بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بگرێته‌ ئه‌ستۆ بەڵام تاڵیبان ئەو داوایەی سەرۆکی تورکیایی ڕەتکردەوە.

هەروەها سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دوای كۆنترۆڵكردنی كابول له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌، ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مان داوای له‌ تاڵیبان كرد، هاوكات سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشنیازی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌میری ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، هیبه‌توڵڵا ئاخوندزاده‌ كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌كه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ رێگه‌ به‌ مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌ سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان بدات.

بزوتنەوەی تاڵیبان پاش کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەفغانستان ڕایگەیاند دەبێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ سه‌رجه‌م بیانییه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئەفغانستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button