حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگە حکومەتی عێراق، ئەرک و بەرپرسیاریەتیی خۆی بەرانبەر بە کەسوکاری قوربانییان جێبەجێ بکات و قەرەبووی ماددیی و مەعنەوییان بکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بادینانەوە بڵاوی کردوەتەوە، ڕایگەیاندوە،” لەدوا قۆناغی جێنۆسایدی ئەنفال و ٣٣ ساڵ بەر لە ئێستا، دەڤەری بادینان قوربانییەکی دیکەی گەورە تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بوو کە هەزاران کەسی بێتاوانی، شەهید و بێسەروشوێن و ئاوارە بوون و سەدان گوندیشی خاپوور کران”.
لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتوە،” ئەنفال کە تاکە ڕێگەیەکی دیکتاتۆریەتی بەعس بوو بۆ مانەوەی خۆی و لەنێوبردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە باشووری کوردستان، خەون و خەیاڵێک بوو کە نەهاتەدی و هەرگیز بۆ هیچ کەسی دیکەش نایێتە دی”.
هەروەها هاتوە،” ئێستا کە یادگار و پاشینان و نەوەی شەھیدە سەربەرزەکانی ئەنفال، سەرقاڵی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانن، شکۆدارانە یادی قوربانی و شەهیدەکانمان دەکەینەوە و گرنگە حکومەتی فیدراڵی عێراقیش ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆی بەرامبەر بە کەسوکاری قوربانیان جێبەجێ بکات و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکاتەوە”.
ئاماژە بەوەیشدراوە،” حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە خزمەتی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات و بە ئەرکی خۆی دەزانێت خزمەتگوزاریی زیاتر بگەیێنێتە هاونیشتمانیانی خۆشەویستی هەرێمەکەمان”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21