نوێترین زانیاری لەبارەی کاتی ناردنی بەنزین لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم

لڤین:

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی عێراقی ڕەزامەندی نیشانداوە لە ئەمشەوە لە ڕێگەی تانکەرەوە لە شاری کەرکوکەوە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بگاتە هەرێم، بە یەکسانی دابەشدەکرێت بەسەر پارێزگاکاندا.

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، به‌میدیاكانی‌ پارتی‌  راگەیاندووه‌،” بەفەرمانی وەزیری نەوتی عێراق، لەئەمشەوەوە پرۆسەی ناردنی بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات‌و بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری دابەشکردنی سوتەمەنی کەرکوک راسپێردراوە”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” بەنزینەکە بەتانکەر لەکەرکوکەوە دەنێردرێتە هەرێمی کوردستان‌و بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت”.

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووه‌،” فەرمانی ناردنی یەک ملیۆن لیتر بەنزین رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، رۆژی ( ٢١ / ٨ / ٢٠٢١ ) دەرچووە، بەڵام لەئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت و وتیشی، “وەزیری نەوتی عێراق پەیوەندی پێوەکردووم و پێیوتوم بەڵێنەکەم بەجێگەیاند”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاندبو كه‌ لە ( 23ی ئاب )ـەوە رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لەبەغداوە دێت، “ئەمەش وادەکات کوالێتیی بەنزینەکەمان باش ببێت‌و نرخەکەشی دەبێت بە ٦٥٠ دینار بەکوالێتییەکی باش‌و لەهەموو کوردستان بەو نرخە دەبێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button