لە گارە شەڕ بەردەوامە و گەریلا نۆ سەربازی تورکیای کوشت

لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ چیای گارە لە دەڤەری بادینان شەڕی قورس لەنێوان سوپا و گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە و تائێستا لانی کەم نۆ سەرباز کوژراون کە یەکێکیان ئەفسەرە.

بەرەبەیانی دوێنێ سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەژێر ناوی “چنگی هەڵۆی دوو” بۆسەر چیای گارە لە دەڤەری بادینان دەستپێکرد و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەک)ش بۆڕێگری لە سوپای تورکیا ڕووبەڕوویان بوونەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویکردوەتەوە لە دوێنێوە شەڕ لەنێوان گەریلاکان و سوپای تورکیا لە ناوچەی سینایێ لە گارە بەردەوامە و بەگوێرەی دواین زانیاریش تا ئێستا نۆ سەربازی سوپای تورکیا لەلایەن گەریلاکانەوە کوژراون کە یەکێکیان ئەفسەرە، فوراتنیوز ئاشکراشی کردوە، کە پێدەچێت ژمارەی کوژراوەکانی سوپای تورکیا زۆر زیاتربن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگریی تورکیا تائێستا دانی بە کوشتنی دوو سەرباز و برینداربوونی چواری دیکەدا ناوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button