بوددجە بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاى سەنگاو – شاخی سەرگرمە – قەرەداغ تەرخانکرا

لڤین:

وەزیرى دارایى هەرێم، زیاتر لە ( ١٤٥ ) ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاى (سەنگاو – شاخی سەرگرمە – قەرەداغ) خەرجدەکات، ئەوەش وەک قۆناغى یەکەم.

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى دارایى کە ئیمزاى ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێمى لەسەرە، ئەمڕۆ ( ٢٥ / ٨ / ٢٠٢١ ) وەزیرى دارایى بڕیاریداوە بە خەرجکردنى زیاتر لە ( ١٤٥ ) ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى رێگاى (سەنگاو – شاخی سەرگرمە – قەرەداغ).

هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتوە،” رێگاکە بە درێژایى زیاتر لە ( ٢١ ) کیلۆمەترە و ئەو پارەیەى بۆى خەرجکراوە وەک قۆناغى یەکەمە بەرێژەى (20%)”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” نۆژەنکردنەوەکە، بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى چاککردنەوە و پاراستنى رێگاوبانى سلێمانى جێبەجێ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button