كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سێ بڕیای نوێی دەرکرد

لڤین:

ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سێ بڕیاری نوێی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەركرد، کە بە ئامانجی شەفەیەت ئەو بڕیارانە دەرکراون.

بە گوێرەی بڕیارەکانی کۆمسیۆ،  كۆپییەك لە راپۆرتی ئامێری خێراكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بەر لە ناردنی لەڕێگەی (VSAT) رادەستی بریكاری حزبە سیاسییەكان ‌و كاندیدەكان دەكرێت.

کۆمسیۆن بڕیاری ئەوەشیداوە کە دوای كردنەوەی پاسۆرد لەرێگەی پرۆگرامی تایبەتی كۆمسیۆنەوە، كۆپییەك لە ئەنجامی هەڵبژاردن‌و كارتی دەنگدانی هەموو وێستگەیەك رادەستی بریكاری حزبە سیاسییەكان‌و كاندیدەكان دەكرێت بەر لەوەی ببەسترێت بە ئامێری گواستنەوە (VSAT)‌و تۆڕی ئەلیكترۆنییەوە.

لە بڕیاری سێهەمیشیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پشتبەستن بە تیروپشكی دەستیی لە هەڵبژاردن‌ و دیاریكردنی ئەو وێستگەیەی كە لەناو بنكەكانی دەنگداندایە، پرۆسەی جیاكردنەوە‌ و ئەژماركردنی دەستییان تێدا ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button