دەروازەی سنوری سازان لە هەڵەبجە کرایە فەرمی

لڤین:

دەروازەی سنوری سازان لە سنوری هەڵەبجە بە فەرمی ناسێندرا دوو پەرلەمانتاریش داوا دەکەن حکومەتی هەریم رێگری دروست نەکات.

هەریەکە لە غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاند: هەفتەی رابردوو نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کیتابی فەرمی ئاگاداریکردین کە سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە کە دەروازەی سازان بکرێتە فەرمی و بەفەرمی رێکارەکانی دەستیپێکردووە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە ئاماژەیان بە رۆڵی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق قاسم ئەعرەجی داوە و دەڵێن کە “زۆر ماندوو بوو وە بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر بۆ هەڵەبجە”.

ئاشکراشیان کردووە “بۆ تەواوکردنی رێگای سازان هەڵەبجە کە چەندین ساڵە حکومەتی هەرێم فەرامۆشی کردووە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بودجەی بۆ دابینکراوە”.

ئەوان هیوادارن حکومەتی هەرێم “چیتر نەبێتە رێگر لەبەردەم کارەکانی ئەم پرۆژە گرنگە و هەڵەبجە لەو پەڕاوێز خستنە دەرباز بکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button