بارزانی و مالیکی سورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن دوا نەخرێت

لڤین:

بارزانی و مالیکی کۆبوونەوە و سوورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و داوا دەکەن هەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری سەلاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و شاندێكی یاوەری كرد، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەش هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بوو.

بە گویرەی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە لەو دیدارەدا “بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆر و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا”.

كۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق کراو هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی، پێویستە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.

ئەو دوو لایەنە سیایسە داواشیان کرد “گەرەنتی ئەوەش هەبێت كە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد و دادپەروەرانە لە ژینگەیەكی ئارام و دوور لە دەسكاری بەڕێوەبچێت و هەموو لایەكیش ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئیرادەی گەل بگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button