فەرمانبەرانی گرێبەست داوایەك ئاراستەی پەرلەمان دەكەن

لڤین:
فەرمانبەرانی گرێبەست ژمارەیەك داواكاری ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و رایدەگەیەنن كە زانیاریان هەیە لە پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان كە حكومەت خەریكی داڕشتنیەتی هیچ حسابێكیان بۆنەكراوە.

ئەوان لە نوسراوەكەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە “زۆرینەی فەرمانبەرانی گرێبەست نەك تەنیا ماوەی یاسایی خۆمان تەواوكردووە بەڵكو ساڵانی خزمەتمان لە نێوان (4 – 15) ساڵدایە و تا ئێستا نەكراوینەتە هەمیشەیی”.

ئەوان داوایان كردووە لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ی هەرێمی كوردستان و بەر لە ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست لە بڕگەیەكدا جێگە بكرێتەوە.

ئەو فەرمانبەرانە هەرچەندە گرێبەستن بەڵام سیستمی پاشەكەوتی موچە و لێبڕینی موچە دەیانگرێتەوە خۆشیان دەڵێن “بێ هیچ ئیمتیازاتێك حسابی فەرمانبەرێكمان بۆ دەكرێت كە موچەكەی یەك ملیۆنە لەكاتێكدا ئێمە زۆرینەمان موچەی تەواوەتیمان لەنێوان (350 – 500) هەزار دیناردایە”.

ئەوان داوایان لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان كردووە پشتیوانی داواكانیان بن لەكاتی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان.

داوای ئەوەشیان كردووە تا دەكرێنە هەمیشەیی هیچ جۆرە لێبڕینێكی موچە نەیانگرێتەوە بەهۆی ئەوەی “لە هەموو ئیمتیازات و دەرماڵەیەك كە بۆ كارمەندی هەمیشەییە بێ بەشین و موچەكەمان زۆر كەمە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button