بەشێک لە دەسەڵاتە هونەری وکارگێریەکانی وەزیر دابەزێنرا بۆ بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان

لڤین:

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاند،” لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران و خاوەن کار و پرۆژەکانی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ و کەرتی پەلەوەری و کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری وکارگێریەکانمان دابەزاند بۆ بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ، وێنەیەکی فەرمانی وەزاریمان ژمارە (5755) لە 2021/8/22 هاوپێچ لە خوارەوە ئاماژە پێکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button