هەمووان چاوەڕووانن شتێک روو بدات

لڤین:کاوە شێخ عەبدوڵڵا

دوای دوورکەوتنەوەی (نەوشیروان مستەفا) لە گۆڕەپانی سیاسیی، کورد لە عێراق بیرکردنەوە و دەسپێشخەری سیاسیی نەماوە. هەمووان چاوەڕووانن شتێک روو بدات و کۆمێنتی خۆیانی لەسەر بدەن!

مەسعوود بارزانی لە تازەترین داهێنان و دەسپێشخەریدا ” بارەگای بارزانی” زیندووکردەوە کە باوکی ساڵی حەفتاو دوو بەدواوە لە چۆمان و ناوپردان دایمەزراندبوو. هەموو بیرکردنەوەو دەسپێشخەرییەکانی بارەگای G2 لێدوان و ڕاگەیەنراوی حزبیی و شەخسیی و ناوچەییە!

دەسپێشخەرییە سەرنەگرتووەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی “سیستمی هاوسەرۆک” نەک هیچی سەوز نەکرد، بەڵکو بوو بەئاگری قوورەت و ماڵ و حەوشی یەکێتیشی سووتان و تاڕادەیەکی زۆر حکومەت و حکومڕانیشی ئیفلیج کرد!

عومەری سەید عەلی و بزووتنەوەی گۆڕان، هێشتا لە مشتومڕی ئەوەدان KNN ئێچ دی بێت یان جارێ بە محەلیی بمێنێنتەوە!

عەلی باپیر و سەلاحەدین بەهادین، وەکو ئەوەی کوردستان لە دەرەوەی ستراتیژیاندابێ، چاوەڕێن لە دنیای ئیسلامییدا شتێک روو بدات و هەڵوێستی شەرعیی و ئاینیی خۆیان بەیان بکەن، چاوەڕێن جەژنی قوربان یان مەولوودنامەیەک بێتە پێشەوە و هەندێ کۆمێنتی سیاسیی بدەن!

شاسوار و نەوەی نوێ، بۆ درز و کەلێنێکی ئیداریی دەگەڕێن بە تانکەر و سۆندە پڕی بکەنەوە لە هاتوهاواری بەدەمەوچوون! کاکەحەمەی حاجی مەحموودیش، بەدەم قرتاندنی نێرکە پیازی گوڵەخانەوە، ناوبەناو دەڵێ: با ئاو لە عێراق بگرینەوە و سنوورەکانمان تەلبەند بکەین.

خۆ حزبی شیوعی، نووزەکەی جارانیشی نەما چجای پڕۆژە و دەسپێشخەریی! کورت و پووخت، کورد لە عێراق بیرکردنەوەی سیاسیی نەماوە، هەمووان جارێ لە ڕابردوودا دەژین و بۆ داهاتوو چاوەڕێن شتێک روو بدات …

لێدوانەکەی مەسعود بارزانی کە وتی کوردستان ئەفغانستان نییە، سادەترین نیشانەی ئەبڵەقبوون و چاوەڕوانییە بەبێ دەسێشخەریی و بەرنامەی سیاسیی…

بارزانی ئێستا ئیتر ترۆپکی دەسەڵاتی سیاسی کوردستانە کەچی بەو کرچوکاڵییە گۆڕانکارییەکی چاوەڕوانکراوی شیکردەوە! بیرکردنەوەو دەسپێشخەری سیاسیی، جیاوازە لە حزبایەتیکردن، بیرکردنەوەی سیاسیی خۆئامادەکردنە بۆ ئەو ساڵ و قۆناغانەی گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراویان تێدایە. نەوشیروان مستەفا تاڕادەیەکی زۆر ئەو قابیلیەتەی هەبوو، کە داهاتوو نەداتە دەست قەدەر و پڕۆژەی خۆی هەبێ، بیرکردنەوەی سیاسیی و دەسپێشخەری هەبوو، بۆیە دوای ئەو بیرکردنەوەکان گوم بوون! کەسایەتی سیاسی ژیر، زۆر کەم لە ڕابردوودا دەمێنێتەوە.

هەر سەرکردەیەک لە ڕابردووا ژیا و چەقی، مەحکومە بەوەی ئێشوئازاری رابردوو تازە بکاتەوە بەسەر خۆی و دەوروبەرەکەیدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button