وەزیری بازرگانی: گرانبونی ئارد لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە

لڤین:
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرانبونی نرخی خواردەمەنی بەتایبەت ئارد هۆکاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه وپه‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه.
کەمال موسلیم لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند “ئارد که چه‌ند ڕۆژێکه نرخی نان به‌رزبۆته‌وه ئێمه به‌دواداچوونی ته‌واومان له‌گه‌ڵ بازرگانه‌کان کرد چونکه ئاردی سپی که بۆ نانه‌واخانه‌کان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنرێت، ئێمه دانیشتنمان له‌گه‌ڵ کردن هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه له‌سه‌رئاستی جیهانی گه‌نم له بۆرسه‌ی جیهانی گرانبووه هه‌ر ته‌نێک ئارد 60 دۆلاری چۆته‌سه‌ر بۆیه نرخی ئه‌و ئارده‌ش له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد بووه.”
وەزیری بازرگانی ئەوەشی وت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌ته دراسه‌ی بارودۆخی وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆی ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی وه‌زاره‌ته‌که به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه‌تی به‌رچاوڕوونی ته‌واو له‌گه‌ڵ ستافێک له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانیین چۆن بتواننین ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
کەمال موسلیم جەختیکردەوە لە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ ڕێگری‌کردن لە گرانبونی نرخی کەلوپەل و خۆراک وتی “ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه خۆمان پێرێ دانیشتنمان له‌سه‌ر کردووه‌و پێنج شه‌ممه‌ش جارێکی تر هه‌موو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆده‌بینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانیین ڕێکارێک بگرینه‌به‌ر که نرخه‌که له‌ئاستێکی گونجاو‌دا بهێڵینه‌وه نه‌ک له‌و نرخه به‌رزه‌ی کاریگه‌ری له هاوڵاتیان بکات.”
ئەوراشیگەیاند “به‌ڵێنی ئه‌وه بەخەڵک ده‌ده‌ین وه‌کو وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆمان، و وه‌کو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌موومان له‌سه‌ر خه‌تیین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه بتوانیین به‌کاری بهێنیین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی ئارد له بازاڕه‌کان.”