توركیا: سەركردەیەكی پەكەكەمان لە شەنگال دەستگیركردووە و گواستومانەتەوە

لڤین:
توركیا دەستگیركردنی كەسێكی لە شەنگال راگەیاند كە بە سەركردەی پەكەكەی داناوە دواتر بردویەتیەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی.
میای نزیك لە دەزگای هەواڵگری توركیا وێنەی كەسێكی بڵاوكردوە دەڵێت: ئیبراهیم پارمێ قاشۆ بەرپرسیاری لۆجستیكی پەكەكە لە شەنگال دەستگیر كراوە و گواستراوەتەوە بۆ توركیا.
توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو كەسەی دەستگیریان كردووە نازناوی (لاشەڕ) بووە، لە شەنگال وەكو بەرپرسی لۆجستیكی پەكەكە كاری كردووە بەڵام لە ئۆپەراسیۆنێك دەزگای هەواڵگری میت دەستگیریكردووە.
ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو كەسە لەلایەن دادوەری توركیا لە ئەقەرە و سەرۆكایەتی میت لێكۆڵینەوەی لێدەكرێت، توركیا ئەو كەسەشی بە بەشداری كردن چەند چالاكیەك دژی توركیا تۆمەتبار كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button