له‌ چه‌مچه‌ماڵ ٥٠٠ هه‌زار دیناری پارەی ئاو بۆ بەشێك لە هاوبەشان هاتۆتەوە

لڤین:

لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ چەند ماڵێك، بڕی ٥٠٠ هەزار دیناریان وەك پارەی مانگانەی ئاو بۆ گەڕاوەتەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ بەشێک لە میدیاکان، ڕەمك ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ دەربارەی زۆری پارەی گەڕاوەی ئاو ڕاگەیاندوە،” پێبژاردنەكان لەلایەن كۆمپانیاوە دیاریدەكرێت، كۆمپانیایش گرێبەستی لەگەڵ فەرمانگەی شارەوانی‌و ئاودا هەیەو پەیوەندییان لەگەڵ كارگێڕیی قەزادا نییە”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو،” بڕە پارەكە بڕیاری حكومەت نییەو بڕیاری كۆمپانیایە، دەكرێت گۆڕانی بەسەردابێت، ئەگەر ماڵەكان پێوەری ئاو ببەستن دەكرێت پێبژاردنەكە كەمبكرێتەوە یاخود لاببرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button