حکومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاسا و رێكارانەی رێگرن لەبەردەم وەبەرهێناندا

لڤین:

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی كونسوڵی گشتی بەریتانیا داوای کردوە هانی كۆمپانیاكانی شانشینی یەكگرتوو بدەن وەبەرهێنانی زیاتر بكەن لە كوردستان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مێلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت و شاندێكی هاوڕێی كۆبوونەوە و لەبارەی بارودۆخی ئابووری و وەبەرهێنان و چاكسازییەكان گفتوگۆیان كرد.

لە كۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (دوو شەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ ) لە هەولێربەڕێوەچوو، لە ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە،” قوباد تاڵەبانی پلان و بەرنامەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ شاندە بەریتانییەكە ڕوونكردەوە؛ لەوانەش پرۆژەی بایۆمەتری و نەهێشتنی گەندەڵی و باسی لەوەشكرد قۆناغی داهاتووی بایۆمەتری سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی فەرمانبەرە بەسەر فەرمانگەكاندا”.

ئاماژە بەوەیش دراوە،” جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە شاندە بەریتانییەكە كرد هانی كۆمپانیاكانی شانشینی یەكگرتوو بدەن وەبەرهێنانی زیاتر بكەن لە كوردستان بەتایبەت كە ئێستا حكومەت سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بەو یاسا و رێكارانەی رێگر و لەمپەرن لەبەردەم وەبەرهێناندا. هەروەها باسی لەوەكرد لە هەرێمی كوردستان هەندێک دەرفەتی وەبەرهێنان هەن تا ئێستا كاریان تێدا نەكراوە لەوانەش وزەی خۆر و دروستكردنی بەنداوی جۆراوجۆر و چۆنییەتی بەرێوەبردنی سامانی ئاو”.

لە کۆتایی ڕاگەیەدراوەکەدا هاتوە،” لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر سیستمی بانك لە هەرێمی كوردستان و كەموكوڕییەكانی خرانەبەرباس؛ لەوانەش نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان لقی بانكەكان، چاكسازیكردن لەم كەرتەش بە ئەركێكی هەنوكەیی لەقەڵەمدرا و شاندە بەریتانییەكە وەبەرهێنانیان لەم بوارە بەگرنگ دایە قەڵەم”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button