تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه‌ سێ ساڵه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌.

لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌،ئاشكرایكردوە ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە به‌پێی مادده‌یه‌كی یاسایی تایبه‌ت به‌ دزیكردن ده‌ستگیركراوه‌.

ئاماژە بەوەیشدراوە،”تۆمه‌تباره‌كه‌ ماوەی نزیکەی سێ ساڵە فەرمانی گرتنی هەیە لەبەشی پۆلیسی نەهیشتی تاوانی سلیمانی بەپێی مادەی 446 443 کە تایبەتە بەدزیکردن، پاش لێکۆڵینەوەو بەندکردنیشی، دواتر راده‌ست به‌ به‌شی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی سلێمانی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button