شێخ جەعفەر مستەفا: ئەو پێشمەرگانەمان ڕادەستكرد كە بەشداری ئاڵۆزییەکەی بازگەی تاسڵوجە بوون

لڤین:

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەو پێشمەرگانی ئەمرۆ لە رووداوەکەی بازگەی تاسڵوجە بەشداربوون رادەستکراون.

نووسینگەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی رووداوەكە بازگەی تاسڵوجە كەبووە هۆی گیانلەدەستدانی كارمەندێكی ئاسایش و برینداربوونی پێنج کارمەندی دیکە، لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە “ئاڵۆزییەك دەكەوێتە نێوان چەند پێشمەرگەیەك و برایانی ئاسایشی سلێمانی كە بە داخەوە بوە هۆی شەهید بوونی برایەكی ئاسایش بە ناوی (شاخەوان ئەحمەد محمد)، لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین لە خوای گەورە داواكارین كە گیانی پاكی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.”

ئەوەش روونكراوەتەوە:”لەكاتی ئاگاداركردنمان لەم ڕووداوە ئانیە، دەستبەجێ فەرمانماندا هەر كەسێك دەستی هەبووە لەو ڕووداوە، ڕووبەڕوی یاسا بكرێتەوە، بۆیە ئەو پێشمەرگانەمان دەست بەجێ ڕادەستكرد كە بەشداری ئەو ئاڵۆزییە بوون، ئێمە خۆمان بە بەشێك لە ئاسایشی ئەم هەرێمە دەزانین، هەموو كات ئامادەین بۆ پارێزگاریكردن لە سەروەری یاسا.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button