پەنجشیر دۆڵی بەرخۆدانی ئەفغانستان بە تەحەدای تاڵیبان دەمێنێتەوە؟

لڤین:

بەرهەڵستکارەکان بڕیاریاندا کە دۆڵی پەنجشیر بکەنە بنکەی روبەڕوبونەوەی خۆیان بەهۆی مێژووی خەیاڵی  ناوچەکە کە هەرگیز لە کاتی فەرمانڕەوایی پێشوویان لە ساڵانی نەوەدەکان و نە لەلایەن سۆڤیەتەوە نە لەلایەن تاڵیبانەوە نە گیراوە.

قۆناغەکە بۆ شەڕێکی یەکلاکەرەوە لە دۆڵی پەنچشیری ئەفغانستان دەبیندرێت، ئەو دۆڵە هەرگیز لەژێر دەستی تاڵیباندا نەبووە تاڵیبان سەدان چەکدای خۆی ڕەوانەی هەرێمەکە کردووە، بەڵآم تا ئێستا شەڕ بە فەرمی دروست نەبووە.

هەرێمەکە دەکەوێتە 150 کیلۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی کابولی پایتەختەوە و چەند ئەندامێکی باڵای حکومەتی ئەشرەف غەنی روواین لەو ناوچەیە کردووە، وەک جێگری سەرۆکی لەکارخراو ئەمروڵا صالح، وەزیری بەرگری پێشوو بسم اللـه محمدی و ئەحمەد مەسعود سەرکردەی لاوی شارەکە.

جێگری سەرۆکی لەکارخراو  بەڵێنیداوە کە لەبەردەم تاڵیباندا خۆی نە چەمێنێت و لەوکاتەوەی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان هەڵاتووە خۆی وەک سەرۆکی کاربەڕێکەر ڕاگەیاندووە.

تالیبان لە نزیک دەروازەی پەنچشیر هێزیان کۆکردەوە هاوکات ڕێگای گشتی سالنگ لەلایەن هێزەکانی بەرگریەوە داخراوە، بەڵام هیچ روبەڕبونەوەیەک تا ئێستا لەو ناوچەیە رووینداوە.

 

مێژووی دۆڵی پەنشیر

“پنجشیر” واتە پێنج شێر. ناوەکە باسکردنە لە ئەفسانەیەک کە دەڵێت لە سەدەی 10دا، پێنج برا توانیان ئاوی لافاوەکە بگێڕنەوە و توانیویانە بەنداوێک بۆ سوڵتان مەحمودی غەزنی دروست بکەن.

دانیشتوانی دۆڵەکە نزیکەی 150 هەزار کەس دەبن و سەر بە گروپی تاجیکەکانن،لە بەرامبەردا زۆرینەی چەکدارانی تاڵیبان سەر بە گروپی نەتەوەیی پشتۆن.

بەرخۆدانی پەنشیر چییە؟ هۆکارەکەشی ئەو سوودە جوگرافیەیە کە دۆڵی پەنجشیر هەیەتی لە ناو زنجیرە چیاکانی هیندوکوشدا دروستبووە، دۆڵەکە تەنیا لە ڕێگەی ئەو ڕێڕەوی تەسکەی کە لە ڕووباری پەنچشیر دروست کراوە، دەروازەیەتی بەڕووی شوێنەکانی دیدا بۆیە دەکرێت کە بەرگری لە هێزە بەرهەڵستکارەکان ئاسانتر بکات.

هەروەها دۆڵەکە بە بوونی کانزایەکی بەردین دەوڵيمەندە کە لە ڕابردوودا بۆ باری دارایی جوڵانەوەی ئەو کەسانەی دژی دەسەڵات بوون بەکارهێنراون.

 

ئەوەی لەدوای کشانەوەی سۆڤیەت لەساڵی 1989 ڕوویدا

شەڕی ناوخۆ لە ئەفغانستان دروست بوو کاتێک سۆڤیەتەکان ڕۆیشتن، کە تاڵیبان بردیەوە، بەڵام ئەحمەد شاه مەسعود ناسراوترین شەڕڤانی نا هاوپەیمانی تاڵیبان لە دژی گروپی پشتۆنی سوننە بەرهەڵستی کرد و دواجار سەرکەوت لە بەرگریکردن لە دۆڵی پەنچشیر.

ئەوەی ئێستا هەیە پێی دەوترێت هاوپەیمانی باکور نوێ دەکرێتەوە، هاوپەیمانی باکور هاوپەیمانی گروپە یاخیبووەکان بوو کە لە نێوان ساڵانی 1996 و 2001دا دژی حوکمی تاڵیبان بوون جگە لە ئەحمەد شاه مەسعود و ئامروڵا صالح، هاوپەیمانیەکە بریتی بوون لە کەریم خەلیلی، عەبدولڕەشید دۆستم، عەبدوڵا عەبدوڵا، محەممەد محەقی، عەبدولقادر، ئەسف محسنی هتد..

لە ڕاستیدا، نزیکەی هەموو باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، تا سنوری چین و تاجیکستان، بە سەرکەوتوویی لەلایەن مەسعودەوە بەرگری لێکرا، بەڵام ساڵی 2001 لەلایەن ژمارەیەک خۆکوژی سەر بە رێکخراوی قاعیدە کە خۆیان وەک رۆژنامەنوس ناساندبوو تیرۆرکرا.

ئەحمەد مەسعود کوڕی ئەحمەد شاه مەسعود، ئێستا پێشەنگایەتی بەرخۆدانی دژی تاڵیبان دەکات ئەو لەلایەن صالح و شەڕڤانانی دیکەی ناوچەکەوە پشتیوانی دەکرێت ئەمروڵا صالح هەرچەندە شوێنی ئێستای روون نییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە لە ئەو هەرێمەدایە وتوویەتی هەرگیز خیانەت لە ڕۆح و میراتی ئەحمەد شاه مەسعود ناکات کە بە “پاڵەوان و فەرماندە و ئەفسانە و ڕێبەر” ناودەبردووە.

 

سەرچاوە: هیندستان تایمز

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button