ئێران: پشتگیری دیالۆگی ئەفغانی دەکەین

لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتگیری دیالۆگی ئەفغانی دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە هەموو لایەنەکان بگرێتە خۆی.
سەعید خەتیبزادە رایگەیاند، وڵاتەکەی لە نزیکەوە بەدوای پێشکەوتنەکانی ئەفغانستاندا دەچێت و پشتگیری دیالۆگی ئەفغانی دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە هەموو لایەنەکان بگرێتە خۆی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: تاڵیبان بەشێکن لە داهاتووی ئەفغانستان و پێویستە هەموو پێکهاتەکانی ئەفغانی بەشدار بن لە حکومەتێکی گشتگیردا.
وتیشی “ڕووداوەکانی ئەفغانستان مۆدێلێکن لە نەمانی خێرای دەسەڵاتی ئەمریکا” و ئاماژەی بەوەدا کە “ئەمریکا هێزێکی داگیرکەرە، هاتنە ناوەوەی بۆ ئەفغانستان کارەساتبار بووە و دەرچوونیش ئابڕووچوونە”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئێمە پشتگیری گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە ئەفغانستان دەکەین و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن.