فەرماندەیەكی پێشمەرگە:

بەرپرسانی عێراق دەترسن، هێزیان خستۆتە ئامادەباشیەوە و چەك و تەقەمەنی دابەش دەكەن

لڤین:

فەرماندەی میحوەری كەركوك- پردێی پێشمەرگە، بەرپرسانی عێراق هێزیان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە و ترسیان لە هێرشی داعش هەیە.

یوا محەمەد ڕێگر، فەرماندەی میحوەری كەركوك-پردێی پێشمەرگە بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاندوە،” بەرپرسانی عێراق دەترسن، هێزیان خستۆتە ئامادەباشیەوە و چەك و تەقەمەنی دابەش دەكەن، گوایە داعش زیندووبۆتەوە، لەكاتێكدا داعش هەر هەبووە و مەترسیەكەش بەو جۆرە گەورە نیە، بەڵام ساڵی 2017 كاتێك عەبادی كۆتایی هاتنی داعشی بەیانكرد، دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر، ئەو ڕێكخراوە جوڵەی دەستپێكردەوە لەهەموو عێراقدا”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕاشیگەیاندوە،” ڕەنگە داعش سوود لە بێسەرووبەری عێراق وەربگرێت و بۆشاییە ئەمنیەكان بقۆزێتەوە، بەتایبەت نەبوونی هەماهەنگی عێراق لەگەڵ پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی هەرێم، چونكە داعش ناوبەناو بێدەنگ دەبێت، بەڵام لە پڕ جوڵە دەستپێدەكاتەوە، ئەوان هەر هەبوون”.

دەربارەی ئەوەی ئەگەر مەترسی نیە، هۆكاری چیە بەرپرسانی عێراق كەوتوونەتە جموجۆڵ، فەرماندەكەی پێشمەرگە وتوەتی،” بەو شێوە نیە، داعش توانای نیە، تەنانەت گوندێكیش كۆنتڕۆڵ بكات”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشكراشیكردوە،” زۆربەی گوندەكان چەكداری حەشد و حەشدی سوننی و عەشایەری لێیە، ئیتر گوندەكان چۆن لە شەواندا دەكەونە ژێر كۆنتڕۆڵی داعش، ڕاستە بوونیان هەیە، ڕەنگە زیاتریش بن، بەڵام ڕەنگە كاتی خۆدەرخستنیان لە ئێستادا گونجاو نەبێت، ڕەنگە لە شوێنێكەوە كردەیەكی خۆكوژی یان شتێك بكەن، بەڵام لەمكاتەدا توانای گرتنی گوندێكیشیان نیە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button