خامنه‌یی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ لێخۆشبوو‌ن لە زیندانیه عێراقیه‌كانی وڵاتەکەی

رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ لێخۆشبوو‌ن لە زیندانیكراوە عێراقییەکانی وڵاته‌كه‌ی بەڵام بەمەرج.
له چوارچێوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق عه‌باس ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، رایگەیاند، عه‌لی خامنه‌یی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕەزامەند بووە به لێخۆشبونی ئەو زیندانییه عێراقیانەی کە لە ئێران‌دا لە زینداندان.
ره‌ئیسی ئاشکراشیکردووە له چوارچێوه‌ی دانوستان و ڕێكکه‌وتنه‌كاندا لەگەڵ بەغدا، فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ به‌شێك له زیندانیكراوه ئێرانییه‌كان له عێراق ده‌رچووه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ئێران، زیندانیكراوانی دیكه‌ی ئێرانیش ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزاکانیان له زیندانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر ببه‌ن.
ره‌ئیسی باسی لەوەشکردوە، لێبوردنی زیندانیانی ئێرانی له‌زیندانه‌كانی عێراق گرنگه، كه به‌پێی یاسا له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، به‌دواداچوونی تایبه‌تیش بۆئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت، تا ئه‌نجامی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن.