قەرزێكی ١٠٠ ملیۆن دیناری دەدرێت بە مامۆستایان

لڤین:

جێگری سەرۆکی لقی کەربەلای سەندیکای مامۆستایانی عێراق، حكومەتی عێراق بڕیاری لەسەر پێدانی ١٠٠ ملیۆن دینار بە قەرز و دانەوەی لە ماوەی ٢٠ ساڵدا بە مامۆستایان بۆ مەبەستی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوونیان داوە.

رەزا کەرعاوی، جێگری سەرۆکی لقی کەربەلای سەندیکای مامۆستایانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی راگەیاندوە،” مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی ١٠٠ملیۆن دینار کە وەک قەرز بدرێتە مامۆستایانی شارەکە بە ئامانجی دروستکردنی خانووی نیشتەجێبوون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە،” بڕی قەرزەکە ١٠٠ ملیۆن دینارە و لەماوەی ٢٠ ساڵدا دەدرێتەوە و بۆ وەرگرتنیشی پێویستی بە کەفیل نییە و تەنها مامۆستاکە بەڵگەیەک بهێنێت کە پارچەیەک زەوی وەرگرتووە قەرزەکەی پێدەدرێت، ئامانجیان ئەوەیە پێشنیازەکە سەرجەم ئەندامانی سەندیکای مامۆستایان لە سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button