بەهۆی گران بونی نرخی نان حزبی شیوعی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

حزبی شیوعی كوردستان، سەرەڕای دەڕبڕینی پاڵپشتی خۆمان بۆ داوای دەستەبەركردنی سوتەمەنی و كەمكردنەوەی نرخی ئارد بۆ نانەوەخانەكان، زیادكردنی نرخی نان له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی لیبرالیزمی نوێدایه‌.

پاش ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێگەی زۆربەی پیداویستەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە کوردستان گران بووە، گران بونی نرخی نان کاردانەوەی زۆر لێکەوتووەتەوە، بەوهۆیەوە مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،” بیانووی نانەواخانەكانیش بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نان بۆ هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و ئارد بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی حكومەت بۆ نانەواخانەكان دەگەڕێننەوە”.

دەقی بەیاننامەکە:

لەپێناو نان و ئازادی و شكۆمەندی هاوڵاتیاندا تێدەكۆشین

لە هەنگاوێكی پێشبینی كراوداو لە چوارچێوەی سیاسەتی ئابووری پیادەكراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ڕێبازی ئابووری بازاری بەربەڕەڵای گرتۆتەبەر، نرخی كڕینی نان لە بازاردا بەرزكرایەوەو لە جیاتی هەشت نان، شەش نان بە هەزاردینار دەفرۆشرێت.

بیانووی نانەواخانەكانیش بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نان بۆ هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و ئارد بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی حكومەت بۆ نانەواخانەكان دەگەڕێننەوە.

بەرزبونەوەی نرخی نان لە كاتێكدایە كە بە گشتی نرخی سوتەمەنی و بەنزین و گاز سەڕەڕای دابەزینی كوالێتێكەی گران دەبێت، جگە لە زیادكردنی باج و رسومات لەسەر هاووڵاتیان كە هاوكاتە لەگەڵ لاوازی و كەمتەرخەمی حكومەت لە دابینكردنی خزمەتگوزاری گشتیی وەك ئاو و كارەبا، و كاركردنی حكومەت بۆ فروانكردنی كەرتی تایبەت لە بواری تەندروستی و خوێندن، و خۆدزینەوە لە بەرپرسیاری كۆمەڵایەتی.

حزبی شیوعی كوردستان سەرەڕای دەڕبڕینی پاڵپشتی خۆی بۆ داوای دەستەبەركردنی سوتەمەنی و كەمكردنەوەی نرخی ئارد بۆ نانەوەخانەكان، زیادكردنی نرخی نان بە هەنگاوێكی ئێجگار نەرێنی دادەنێت و دەچێتە سەر سەرجەم هەنگاوە ئابوورییەكانی حكومەت كە باری ژیانی خەڵكی هەژاران قورستر دەكات، و بەشێكە لە سیاسەتی لیبرالیزمی نوێ‌ كە گەشەپیدان و چاكسازی ئابووری دابین ناكات.

حزبمان جارێكی دی بەڵێن بە جەماوەری گەلەكەمان دەدات كە لەپێناو نان و ئازادی و مافی ڕەوای هاوڵاتییان بەگشتی و هەژاران و زەحمەتكێشان بەشێوەیەكی تایبەت لە تێكۆشانی جەماوەری بەردەوام دەبێت و ئەركی سەرشانی حكومەتە كە بەزووترین كات چارەسەری گران بوونی نرخی بنزین و سوتەمەنی و پێداویستی نانەواخانەكان بكات، و نرخی نان بگەڕیتەوە ئاستی جاران.

بەرزو شەكاوە بێت ئاڵای تێكۆشانی چینایەتی زەحمەتكێشانی گەلەكەمان.

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

21/8/2021

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button