حکومەتی هەرێم؛ بە تێکڕا لە 10 رۆژی رابردوو زیاتر لە 16 کاتژمێر کارەبا دابەشکراوە

لڤین:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابەشکردنی لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بڵاو کردەوە بە گوێرەی خشتەکە بە تێکڕا زیاتر لە 16 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەی ئاشکرا کردووە لە ماوەی ئەو 10 رۆژەدا 20ی مانگ زۆرترین کارەبا دراوە بە هاوڵاتیان کە 18 کاتژمێر و 48 خولەک بووە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەمترین کارەبا لە رۆژی 12ی مانگ بووە کە 14 کاتژمێر و شەش خولەک بووە، بڕی بەرهەمهێنانیش بە شێوەیەکی بەردەوام لە سەروی 3400 میگاوات بووە.