سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا دەرچوو

لڤین:

دادگای تاوانەکانی کەربەلا ئەمڕۆ یەکشەممە سزای لەسێدارەدانی بەسەر بکوژی قایمقامی کەربەلادا سەپاند.

پێگەی سۆمەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەکی دادگاوە بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی کەربەلا سزای لەسێدارەدانی بە بکوژی قایمقامی کەربەلا عابیر ئەلخەفاجی داوە.

شێخ موعەزەدین عەباس عەلوان ئەلحەر سەرۆکی هۆزی خەفەجەی مەلیک لەعیراق سوپاسی دەسەڵاتی دادوەریی کرد و داوای لە سەرۆک کۆمار کرد بڕیاری لەسێدارەدان پەسەند بکات.

ڕۆژی 12ی ئاب ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ 22ی ئابی وەک وادەی دادگاییکردنی بکوژەکە دیاری کردبوو، ئەوەش دوای ئەوەهات کە سەرۆکی شارەوانی دوای ئەوەی سەرپەرشتی لابردنی زیادەڕەوی لە شارەکە کردبوو، لەلایەن یەکێک لە زیادەڕەوەکانەوە کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button