دوو گەشتیاری عەرەب بە بۆردومانی تورکیا کوژران

لڤین:
بەھۆی تۆپبارانی تورکیا دوو گەشتیاری عەرەب، لە ناوچە گەشتیارییەکانی گوندی بانکێی سەر بەناحیەی باتیفا لە سنوری قەزای زاخۆ کوژران.
ئەو دوو کەسەی کوژراون خەڵکی مووسڵن، دوای دوو رۆژ بێ سەروشوێن بوون، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیان دۆزراوەتەوە، کە تۆپ بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
ئەو دوو هاوڵاتیە عەرەبە بە مەبەستی گەشت چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی دەوروبەری گوندی بانکێ، لەو کاتە تۆپبارانی تورکیا دەبێت و ئۆتۆمبێلەکەی ئەوان بەردەکەوێت، بە هۆی ئەوەی ناوچەکە چۆڵ بووە هەواڵی کوژرانیان نەزانراوە.
هاوکات قائیمقامی قه‌زای زاخۆ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی تۆپبارانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوی سوپای توركیا، ئەو دوو گه‌شتیارە له‌سنوری ناحیه‌ی باتیفا كوژراون و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیان سه‌رقاڵن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان.
ئه‌و دوو هاوڵاتیه به‌ناوه‌كانی (ئه‌حمه‌د شاكر، یوسف عومه‌ر) به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی فریاگوزاری له ناحیه‌ی باتیفا راسپێردراون، بچنه گوندی باندۆر و ته‌رمه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه.