وەزارەتی بەرگری توركیا هێزەکانمان دابەزیونەتە سەر چیای گارە

لڤین:
وەزارەتی بەرگری توركیا، ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنییان لە سەر چیای گارەی دەڤەری بادینان دەستپێکردوە و هێزەکانیان دابەزیونەتە سەر چیاکە، بەپێی زانیارییەکانیش گەریلاکانی پەکەکە ڕووبەڕووی سەربازەکان بوونەتەوە و لە ئێستادا شەڕی قورس لە ئارادایە.
وەزارەتی بەرگری توركیا، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەیانی ئەمڕۆوە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان بۆ سەر چیای گارە دەستپێكردووە و ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە سنوری چیای گارە دابەزاندووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێلیکۆپتەر و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانێكی چڕی چیای گارەیان لە سنوری شارۆچكەی ئامێدی لە دەڤەری بادینان لە پارێزگای دهۆك کرد.
بەو پێیەش دوابەدوای ئەوە هێزی سەربازی تورکیا لە ئاسمانەوە بە فڕۆكە دابەزێندراونەتە سەر چیاکە، تا ئێستا هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیاوە هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردوەتەوە.
بەڵام میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، کەمێک پێش ئێستا بڵاویانکردەوە، کە سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانی لە مەیدانی سیانەی چیای گارە دابەزاندووە، بەڵام هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و هێلیکۆپتەرەکان بە ناچاریی ناوچەکەیان بەجێبهێشتووە و لەنێوان سەربازانی سوپای تورکیا و گەریلاکان شەڕێکی قورس دەستپێکردووە و تائێستا بەردەوامە.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21