هیندستان گواستنەوەی 168 سەرنشینی لە کابوڵ  راگەیاند

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان رایگەیاند، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی هیندی ئەمڕۆ کابۆلی بەجێهێشت بۆ نیودەلهی کە 168 کەسی هەڵگرتووە.

ئاریندەم بەگشی لە تویتەری خۆیەوە ڕایگەیاند، فڕۆکەکە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کابۆلەوە فڕیوە و 107 هاوڵاتی هیندیش لە نێو سەرنشینەکاندا بوون، بەڵام ناسنامەی 61 ی دیکەی ئاشکرانەکردووە کە سەرنشینی ئەو فڕۆکەیە بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان بەبیری هێنایەوە گروپێکی دیکەی 87 کەسی پێشتر لە کابولەوە بۆ تاجیکستان گواسترابوونەوە و دواتر لەلایەن فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی هندستانەوە گواسترانەوە بۆ نیو دەلهی.

بەگشی، ئەوەشی ئاشکراکردووە هاوڵاتیانی نیپاڵیش لە فڕۆکەکانیاندا هەبوون، میدیاکانی وڵاتەکەش ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێشبینی دەکەن لە ئەفغاندساندا 400 هاوڵاتی هیندی هەبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button