وەزارەتی کارەبا جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی لە هەولێر راگەیاند

لڤین:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چوار پرۆژه‌ی كاره‌با له‌ شاری هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن، كه‌  یه‌كه‌میان، ده‌رهێنانی پێنج فیده‌رێكه‌ له‌ وێستگه‌ی نوسه‌ران به‌ بڕی یه‌ك ملیار و 115ملیۆن و 700هه‌زار دینار.

وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه‌ ” له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری و باشتر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری كاره‌با له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای پاڵۆسه‌وه‌، كار له‌سه‌ر چوارپرۆژه‌ی جیاواز له‌ هه‌ولێر له‌ یه‌ك كاتدا ده‌كات”.

وەزارەتەکە باسی لەوەکردووە، پرۆژه‌ی یه‌كه‌م ده‌رهێنانی پێنج فیده‌رە له‌ وێستگه‌ی نوسه‌ران به‌ بڕی یەک ملیار و 115 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار، پرۆژه‌ی دووه‌میش، ده‌رهێنانی سێ فیده‌ره‌ له‌ وێستگه‌ی باداوه‌ و راكێشانی هێڵی 33 كه‌ی ڤی به‌ ستونی پ.ب له‌ مه‌خمور به‌ بڕی 645.351.900 (645 ملیۆن و 351 هه‌زار و 900 دینار.

لەبارەی پرۆژه‌ی سێیه‌میش، رایگەیاندووە  ده‌رهێنانی 2 فیده‌رە له‌ وێستگه‌ی نیشتمان به‌ بڕی 630 و چوارسه‌د و 99 هه‌زار و 200 دینار، پرۆژه‌ی چواره‌میش، به‌تاڵكردنی فیده‌ره‌كانی مۆبایلی نیشتمان و كارێزان و حه‌مرین و نوسه‌رانه‌ به‌بڕی 525 ملیۆن دینار، كه‌ ته‌واوی پرۆژه‌كان له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 60 رۆژ جێبه‌جێده‌كرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button