هەڵوێستی حەشدی شەعبیی لەبارەی قەوارەی هەرێم پاش کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرا کرا

لڤین:

وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە نابێتەوە، هیچ مەترسیەک لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە.

عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، ەمڕۆ ( شەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاندوە،” ڕاست نییە دەوترێت داعش بەهێز بووەتەوە، داعش چەکداری کەم بووەتەوە، لە دۆخێکی خراپدان و بەزۆر پارە لەگوندنیشینەکان وەردەگرن، بەناوی زەکاتەوە”.

هەروەها سەبارەت بە کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق و دوبارە بوونەوەی سنیاریۆی ئەفغانستان تێیدا، ڕایگەیاندوە،”حکومەتی عێراق لە کورد و شیعە و سونە پێکهاتووە، کێشە ڕوونادات، هێزەکانی عێراق لەهەموو پێکهاتەکانی تێدایە”.

لەبارەی ئەگەری کۆنترۆڵکردنی عێراق لەلایەن ئێران و تورکیاوە، لە غیابی هێزەکانی ئەمەریکادا، ئاشکرای کردوە،” بیانووی تورکیا بۆ دەستوەردان لە عێراق پەکەکەیە، بیانووی ئێرانیش ئەمەریکایە، بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا کە لەبەغدا ئەنجام دەدرێت، هەموو وڵاتان داوەت بکرێن، پەیامی دەستوەرنەدان لە کاروباری عێراق بەگوێی هەموواندا دەدرێت”.

لەبارەی بونی مەترسی بۆسەر هەرێمی کوردستان و نەمانی قەوارەی هەرێم، وتەبێژەکە وتویەتی، “مەترسیەکی واقیعی نییە، ئەم قسانە بۆ دەکرێت تا پەرچەکردار لای هەرێم دروست ببێت، یاخود هەرێم داوای مانەوەی ئەمەریکا بکات و بە نزیکی ئەمەریکا تۆمەتبار بکرێت، عێراق یەک وڵاتە و کورد مافی لەبەغدایە، کێشەی ناوخۆیی هەن، بەڵام کێشەکان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو چارەسەر کراون، لەم هەڵبژاردنەدا عێراقیەکان وەڵامی یەکلایی کەرەوەیان دەبێت”.

لەکۆتایدا وتەبێژی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی، پێشبینیشی کردووە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە، چونکە فشارێکی زۆر لەسەر حكومەتی عێراق هەیە بۆ ئەو مەبەستە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button