کاتی یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ دیاری کرا

لڤین:

سەرچاوە کەشناسییەکان، یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ دەرکەوت کە لە ڕۆژانی ( ٥ و ٦ )ـی مانگی داهاتوودا دەبارێت و کۆتایی بە گەرمای هاوینی ئەمساڵ دەهێنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، ئەمڕۆ ( شەممە، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ) لە هەژماری خۆیدا نووسیویەتی،” لەسەرەتای مانگی ئایندەدا بەتایبەت لە رۆژانی ( ٥ و ٦ )ـی مانگەکەدا چاوەروان دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد داببەزێتە سەر حەوزی دەریای ناوەراست و نزمەپاڵەپەستۆیەکی باران پێکبھێنی بە ئاراستەی ناوچەکانمانەوە ئەمەش ئەتوانین بڵێن یەکەم شەپۆلی بارانبارین ئەبێت لە ئەمساڵدا وە بەیەکجاری کۆتای بەگەرما ئەھێنێت لەناوچەکەدا”.

راشیگەیاندوە،” پشتیوان بەخودا جێگیر ئەبێت و دڵخۆشکەرە کە لەئێستاوە نزمەپاڵەپەستۆی بارانبارین دەرکەوتووە ھاوشێوەیەک لە ساڵی ٢٠١٥ دووبارە بوویەوە بەھەمان شێوە شەپۆلێکی بارانبارین رووی کردە ناوچەکە لەمەودای رۆژانی ٥ بۆ ٧ی مانگی ٩ی ئەو ساڵەدا بارانێکی زۆر باش ھەندێ ناوچەی گرتەوە و وە پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بڵێین وەک ساڵی ٢٠١٥ بارانبارین زۆر ئەبێت یان ھاوشێوەی ئەو ساڵە ئەبێت”.

لە کۆتایی نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد،” بە گشتی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە دوو رۆژی ئایندەدا ناوچەکە دەگرێتەوە کۆتا شەپۆلی گەرما ئەبێت و تا کۆتای مانگ بەردەوامی ئەبێت بە ھاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە کۆتایش بە گەرمای ھاوینی ئەمساڵ دێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button