هاوپەیمانێتیەکی نوێ ڕاگەیەندرا

لڤین:
هاوپەیمانی ڕۆڵەکانی کەرکوک، بڕیارماندا ڕێکاری شارستانی و مەدەنی بگرینە بەر بەمەبەستی دابینکردنی و چاککردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی مافەبنەڕەتی یەکانی هاووڵاتیان و ڕۆڵەکانی کەرکوک بێ جیاوازی و بە یەکسانی.
ئەمڕۆ ( شەممە، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ) لە شاری کەرکوک هاوپەیمانیەتێک ڕاگەیەندرا و ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتوە،” لێرەوە موژدەی لە دایکبوونی هاوپەیمانی ڕۆڵەکانی کەرکوک ڕادەگەیەنین ئەم هاوپیمەیمانێتی لە پەڕاوێز خستنی هاووڵاتی كه ر كوك و سەرجەم شارو شارۆچکەکانە لەلاین دەسەڵات داران و حوکمەتی خۆجێیی پارێزگاکەوە و بێ دەربەسیان سەرچاوەی گرتوە کەلەسەدەی بیست و یەکمدا شارێکی دەوڵەمەندو پڕخێری وەکو کەرکوک ودانشتوانی پارێزگاکە بێبەشن لە خزمەت گوزارییە سەرەتاییەکانی”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیاندنی هاوپەیمانێتی
ئێمە کۆمەڵێک لە خەمخۆرانی کەرکوک لە نوێنەرانی چەندین لایه ن وحزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسایەتی لە سەرجەم پێکهاتەکانی کرکوک ئەمڕۆوە بڕیارمان دا کە:
ڕێکاری شارستانی و مەدەنی بگرینە بەر بەمەبەستی دابینکردنی و چاککردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی مافەبنەڕەتی یەکانی هاووڵاتیان و ڕۆڵەکانی کەرکوک بێ جیاوازی و بە یەکسانی،
لێرەوە موژدەی لە دایکبوونی هاوپەیمانی ڕۆڵەکانی کەرکوک ڕادەگەیەنین ئەم هاوپیمەیمانێتی لە پەڕاوێز خستنی هاووڵاتی كه ر كوك و سەرجەم شارو شارۆچکەکانە لەلاین دەسەڵات داران و حوکمەتی خۆجێیی پارێزگاکەوە و بێ دەربەسیان سەرچاوەی گرتوە کەلەسەدەی بیست و یەکمدا شارێکی دەوڵەمەندو پڕخێری وەکو کەرکوک ودانشتوانی پارێزگاکە بێبەشن لە خزمەت گوزارییە سەرەتاییەکانی
وەکو کارەبی بەردەوام و داودەرمانی پێویست و خزمەت گوزاری تەندروستی و سەرجەم ئەرکەکانی دەوڵەت ..كه نجەکانی کەرکوک بێ کارو دەرامەت ڕۆژگاریان بەسەر دەبەن دەرچوانی زانکۆو وپەیمانگاکانی بێ ئومێد چاوەڕوانی دامەزراندنن هەر بۆیە ئێمە لێرەوە هاوپەیمانی ڕۆڵەکانی کەرکوک ڕادەگەیەنین بەمەبەسته گرتنەبەری
ڕێگا و ڕێکاری شارستانی و مەدەنی بۆ دابین کردن و باشکردنی سەرجەم خزمەت گوزارییەکان بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک لەسەرجەم ناوچەو شار و شارۆچکەکانی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاکاری لەسەر هەر بنەماو ئیعتبارێک بێ وەک دیارە لەوەتەی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەکخراون و کاری بەدوادا چوون و چاو دێری بە ئەندامانی پەرلەمان لە پارێزگاکان سپێردراوە کەمتەرخەمی و بێباکی ئەوانیش هۆکارێک بوو بۆ خراپبوونی باری خزمەت گوزاری و شپرزەیی دۆخی کەرکوک
لێرەدا دەبێ بڵێن کە ئەم هاوپیمانیە بەمەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و گەیشتن بە دەسەلات و دەسکەوتی سیاسی نیەو تەنهاو تەنها
لە پێناوی خەڵکی کەرکوک و پێش خستنی کەرکوک و خۆش گوزەرانی
خەڵکەکەیەتی لەڕێگەی گەیاندني دەنگی پڕ لە داوای هاوڵاتیانی کەرکوک بەسەر جەم لایەنە پەیوەندی دارەکان
لە کۆتاییدا
پێویستە بڵێن کەدەرگایی ئەم هاوپەیمانیە کراوە و واڵایە بۆ هەمووکەس و لایەن و ڕێکخاراوێک کەهەمان بۆچوون و خواستی هەیە
هاوپەیمانی ڕۆڵەکانی کەرکوک
١- هاوپەیمانی نیشتیمانی
٢- بزوتنەوەی ئيسلامى له كوردستان و عيراق
٣- پارتى توركمان ئەيلى
٤- حزبى زەحمەت كيشانى كوردستان
٥- پارتى نيشتيمانى توركمانى
٦- پارتى گەشەپيدانى نيشتيمانى
٧- ريكخراوى چاوى كركوك
٨- يه كێتى عيراقى سه نديكاكانى كريكاران-لقى كركوك
٩- د.مجيد حميد – كه سايه تى
١٠- د. سامال جبار بازيانى
١١- شيخ عدنان هادى قرغولى – سەرۆكى عشرەتى قرغول
١٢- شيخ عيماد فه يلى – نوێنەر ئەمارەتى كەلهور
١٣- صالح بهلول چامرچى – نوسەرو ڕۆژ نامه نووس
١٤- خه وله حميد – چاالكوانى مەدەنی
١٥- ئيلهام نوسرەت تورنهەچى – چاالكوانى مەدەنی
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21