ڕێگە بە هاوردەكردنی پێنج به‌روبومی كشتوكاڵی دەدرێت

لڤین:

وه‌زارەتی كشتوكاڵی عێراق، بەهۆی کەم بونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ رێگه‌ به‌هاورده‌كردنی ٥ به‌روبومی كشتوكاڵی دەدرێت و باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت.

ئه‌مڕۆ ( شه‌ممه‌، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ ) محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، ڕایگەیاند بڕیار دراوە کە،” رێگه‌ به‌هاورده‌كردنی ( ٥ ) به‌روبومی كشتوكاڵی بدرێت و باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت”.

هەروەها ئاشکرای کرد،” ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی وەك (سیر، ته‌ماته‌، پیاز، شوتی و كاڵه‌ك) دەدرێت له‌هه‌مو ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ بێت، به‌رهه‌می ته‌ماته‌ش له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌روازه‌كانی زرباتیه‌ و شه‌یب و شه‌لامجه‌ و مونزریه‌ هاورده‌ بكرێت”.

ئه‌وه‌شى خستوەتەڕو،” سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌ له‌لایه‌ك، پاراستنی مافی به‌كاربه‌ره‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵه‌وه‌ په‌ینی كیمیایی به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شده‌كرێت”.

حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگەیاندوە،” هۆكاری رێگه‌پێدان به‌ هاورده‌كردنی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كان، كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌، هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆش، هاتنی سه‌ردانه‌ ملیۆنیه‌كه‌ی یادی عاشورایه‌ كه‌ پێوستیان به‌خۆراكێكی رۆژانه‌ی زۆر هه‌یه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button